حەکیم گێڕایەوە لە هەولێر وتی لە گوندی...

از کتاب:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ٨)
اثر:
علاالدین سجادی (1907-1984)
 1 دقیقه  754 مشاهده

حەکیم گێڕایەوە لە هەولێر وتی:

لە گوندی قوشتەپە پیاوێک ئەچێتە لای مەلاکە ئەڵێ مامۆستا پیاو کە ئەچێتە سەر پێشاو و بیلامانێ تا چەند قنگی بشوا پاک ئەبێتەوە؟ ئەویش ئەڵێ: هێندەی بشوا تا جیڕەی لێوە دێت.

ئەمجا کابرا ئەچێتە سەر ئاودەست هەر ئاو ئەکا بە خۆیا ئەیشوا و دەستی پیا دێنێت، دێتە ئەوەی جیڕەی لێوە بێت تڕێک ئەکەنێ. ئەڵێ: ئەی بە کێری مەلاوە، چاک چێڕەی لێوە نەهات.