مەلا عەلی حاجی ڕەسووڵ هەبوو لە سولەیمانی...

از کتاب:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ٨)
اثر:
علاالدین سجادی (1907-1984)
 1 دقیقه  790 مشاهده

مەلا عەلی حاجی ڕەسووڵ هەبوو لە سولەیمانی، جارێک ئەحمەدی کوڕی ئەکەوێتە ناو بیرێکەوە، مەلا عەلی سەر شۆڕ ئەکاتەوە بە سەر بیرەکەدا ئەیبینێ، پێی ئەڵێ کوڕم مەچوو بە هیچ لایەکدا تا ئەچم گوریسێک دێنم و ڕاتئەکێشمە دەرەوە.