حەمە عەلی مەلا محەممەد گێڕاویەوە وتی جارێک...

از کتاب:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ٨)
اثر:
علاالدین سجادی (1907-1984)
 1 دقیقه  680 مشاهده

حەمە عەلی مەلا محەممەد گێڕاویەوە وتی:

جارێک لە «چنارانە» ڕۆژی جمعە ئەبێ و خەڵکەکە هەموو ئەچن بۆ نوێژی جمعە، لە نوێژی جمعەشا ئەبێ چل کەس بن، ئەوان سی و نۆ ئەبن. چاو ئەگێڕن سەیر ئەکەن مامە حەمە نەهاتووە، ئەچن بە دوایا ئەڵێن پیاوەتیت بێ وەرە با جممعەکەمان تەواو ببێ، ئەویش ئەڵێ خۆ ماڵ و بیست نییە. من دوو کوڕم لە جمعە دایە، بە خودای بابم پێ بێت و ناینمە بەر پێ، لە کوێوە هاتوون بچنەوە بۆ ئەو شوێنە.