ئەمە یەکێکیە لە ئامۆژگارییەکانی ڕەحمەتی...

از کتاب:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ٨)
اثر:
علاالدین سجادی (1907-1984)
 1 دقیقه  681 مشاهده

ئەمە یەکێکیە لە ئامۆژگارییەکانی ڕەحمەتی، ئەیفەرموو:

بەزەییت بەمانەدا بێتەوە تا خواش بەزەیی بە تۆدا بێتەوە:

ژنێکی جوان کە مێردەکەی چووبێ بۆ سەفەر.

دڵسووتاوێک کە یەکەمجار تووشی یارەکەی ئەبێ و حەیتەکەی هەڵناستێ.

کابرایەک کە ئەچێتە ژوورەوە بۆ شایەتی و کابرایەی تر ئەو شایەتیەی بە دڵ نابێ، چونکە شایەتیەکەی ئەو لە قازانجی ئەو نابێ، کابرا لێی مۆڕ ئەبێتەوە ناوچاوی لێ گرژ ئەکا.

ئەو دەستەیە کە لەسەر مێزی خواردنەوە دانیشتوون و قومێکیان خواردووە و هێشتا سەر خۆش نەبوون عەرەقەکەیان ڕژاوە.

کوڕە گەنجێک کە بە دەست ژنێکی پیری قۆڵتڕەوە گیری خواردووە.

کچێک کە «بن» ەکەی نەماوە و شەوی گواستنەوەشی نزیک بۆتەوە.

ئەو ژنە کە جلێکی تەڕی لە سەر تەناف هەڵخستووە، کتووپڕ تەنافەکە ئەپچڕێ و جلەکان ئەکەونە سەر خۆڵەکە، ئەویش ئەڵێ: ئەی.