عەلی باپیر هەبوو خۆی لە خۆیا دنیایەکی...
از کتاب:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ٨)
اثر:
علاالدین سجادی (1907-1984)
1 دقیقه
959 مشاهده
عەلی باپیر هەبوو خۆی لە خۆیا دنیایەکی سەربەخۆ بوو، ئەو ژیانەی بە لاوە ژیان بوو کە لەگەڵ کوڕانی نەونەمامانا ڕایبوێرێ. تۆیش ئەیناسی. جارێک شەو ئەبێ ئەو کوڕەی کە دڵی لەم سەندبوو وە ئاوارەی ئەو دەشت و هەردەی کردبوو تووشی ئەبێ. دەست ئەکا بە گەمە و گاڵتەکردن لەگەڵیا. کوڕە بە مەستەکۆڵە بەر ئەبێتە سەر و گوێلاکی عەلی عاشق. لەم چنگە پرچێیەدا دەستی خوێناوی ئەبێ، یا خوێنی خۆی، یا خوێنی سەر و پۆڵاکی کاکە عەلی. ئەوەندەی تر تووڕە ئەبێت و دەست ئەداتە خەنجەر لە کاکە عەلی. ئەویش ئەڵێ بە خوێنی عاشقان و ئەو دەستە جوانەت وا کە ڕەنگینە، بە خەنجەری دی نییە حاجەت. چییە ئەم جەور و ئەم کینە؟