هەر ڕەفیق گێڕایەوە وتی جارێک مەلا حسێنی...

از کتاب:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ٨)
اثر:
علاالدین سجادی (1907-1984)
 1 دقیقه  577 مشاهده

هەر ڕەفیق گێڕایەوە وتی:

جارێک مەلا حسێنی دەشتێوی وەعزی ئەدا لە سولەیمانی لە مزگەوتەکەی خۆیا. لە وەعزەکەدا وتی کە لە حەدیسدا هەیە ئەڵێ: «ئەرز لە سەر پشتی گایە، گا لەسەر پشتی ماسییە، کاسە لە سەر ئاوە، ئاو لە سەر بایە». کابرایەکی «زەروون»ی لە کۆڕی وەعزەکەدا بوو، هەر کردی بە کەوشەکانیا و بۆی دەرچوو. وتیان بۆ کوێ؟ وتی وازم لێ بێنن با سەری خۆم دەرکەم. زۆر لەوە ئەترسم مناڵێکی لاسار پخێک لە گاکە بکا، کا ڕاچەنی ئەرزەکە ژێرەوژوور ئەبێ. وتیان مناڵ چۆن ئەگاتە لای گاکە؟ وتی برا مناڵی سولەیمانی شەیتان ئەدۆزنەوە، ئێستا ئەو گایە چۆن نادۆزێتەوە، کە دۆزییەوە پێش هەموو لایەک سولەیمانی ئەڕووخێ، نەوەڵڵا با تا زووە سەری خۆم دەرکەم.