کابرایەکی دەوڵەمەند ژنێکی هێنا زەماوەند و...

از کتاب:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ٨)
اثر:
علاالدین سجادی (1907-1984)
 1 دقیقه  585 مشاهده

کابرایەکی دەوڵەمەند ژنێکی هێنا، زەماوەند و ئاهەنگێکی زۆری گێڕا. لە پاش سێ مانگ ژنەکە خوڵامێکی تۆی بوو. لە باوکەکەیان پرسی ناوی بنێین چی؟ وتی: ئەم مناڵە دیارە شاتریی چاکە نۆ مانگی بە سێ مانگ بڕیوە. کە واتە ناوی بنێن پۆستەچی.