کابرایەک دۆستێکی هەبوو بەوە خۆی ئەبردە...

از کتاب:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ٨)
اثر:
علاالدین سجادی (1907-1984)
 1 دقیقه  543 مشاهده

کابرایەک دۆستێکی هەبوو، بەوە خۆی ئەبردە پێشەوە لە لایەوە کە ئەیوت من زۆر ئازام و باکم بە هیچ نییە. ڕۆژێک ئەم کابرایە لە دزیدا گیرا و خستیانە ژێر ئەشکەنجە و دارکاری، داری وایان لێ ئەدا ئەگەر لە بەرازیان بدایە ئەیبووڕاند، کەچی ئەم ورتەلەدەنگی نەئەهاتە دەرەوە. لە پاشا یەکێ لێی پرسی ئەرێ ئەوە ئە لێدانە ژانتی نەئەکرد؟ وتی بەرێوەڵڵا لەوانە بوو گیانم دەربچێت. وتی ئەی بۆ چی هاوارت نەئەکرد؟ وتی ئاگام لێ بوو دۆستەکەم وەستا بوو و سەیری ئەکرد، منیش هەموو جارێ بەلای ئەوەوە ئەموت ئازام و باکم بە هیچ نییە، لەو لێدانەما هیچ هاوارم نەئەکرد بۆ ئەوە ئەو وا نەزانێ کە من درۆم کردووە و بۆی دەرکەوێ کە من باکم بە هیچ نییە.