لەو موکریانە یەکێک لە ئاغاکان لەگەڵ...

از کتاب:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ٨)
اثر:
علاالدین سجادی (1907-1984)
 1 دقیقه  553 مشاهده

لەو موکریانە یەکێک لە ئاغاکان لەگەڵ خزمەتکارێکیا ئەچن بۆ سابڵاخ، ئاغا خزمەتکارەکەی ئەنێرێ بۆ بازاڕ شەکر و چا بکڕێت و بیهێنێت، چا نابێت! ئاغا زۆر تووڕە ئەبێت و دەست ئەکا بەجنێودان پێی، پێی ئەڵێ: شەرت بێ جارێکی کە ناردتم بۆ هەر ئیشێک ئەبێ دوو ئیش بکەیت. هەر لە ماوەی ئەو سەفەرەیانا ئاغا نەخۆش ئەکەوێ خزمەتکارەکەی ئەنێرێ بە شوێنی حەکیمدا، خزمەتکار ئەچێت و دێتەوە دوو کەسی لەگەڵدایە. ئاغا ئەپرسێ ئەوە چییە؟ خزمەتکارەکە ئەڵێ: ئاغا ئەوە یەکێکیان حەکیمەکەیە، ئەوەیکەشیان خۆت فەرمووت ئەگەر ناردتم بۆ ئیشێک ئەبێ دوو ئیش بکەی، ئەوەیان گۆڕهەڵکەنە! ئەگەر خوا شیفای دایت بە حەکیمەکە باشە، ئەگەر خۆ مردیشی ئەوا گۆڕهەڵکەنم هێناوە گۆڕت بۆ هەڵکەنێ! ئەوە هەردوو ئیشەکەم بە یەکجار کردووە!