کابرایەک هەبوو لە سولەیمانی عەلی یوز باشی...

از کتاب:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ٨)
اثر:
علاالدین سجادی (1907-1984)
 1 دقیقه  646 مشاهده

کابرایەک هەبوو لە سولەیمانی «عەلی یوز باشی» یان پێ ئەوت، خەڵکی ئەو خوارە بوو و تەقاویت کرابوو. هاتبووە سولەیمانی ژنێکی هێنابوو، لە گەڕەکی قەزازەکان دانیشتبوو، پیاوێکی خوا هەقە بە دینیش بوو. ڕۆژێک ئەچێتە لای شێخ بابەعەلی تەکیەیی ئەڵێ یا شێخ من لەو خوارەوە لەسەر مەزهەبی حەنەفی بووم، کە هاتمە ئەم شارە بووم بە شافعی، بەڵام لەسەر هەر دوو مەزهەب دەستنوێژ ئەشۆم، ئیمڕۆ نوێژی نیوەڕۆم کرد، هەستم بە تەڕاییەک کرد لە ناو دەرپێکەما پەیدابوو، لە پاش نوێژەکە کە بۆنم کرد بۆنێکی پیسی لێ ئەهات، ئەوە چۆن ئەبێ؟ شێخ بابەعەلیش ئەڵێ خوا سەلامەتت کا، نەوەک لە سەر هەر دوو مەزهەب، بەڵکوو بە هەر چوار مەزهەبەکە گووت کردووە بە خۆتا. قاچ و قولت بشۆ و نوێژەکەت بگێڕەوە.