قار ئاغای قاراوا پیاوێکی هەبوو بایزی ناو...

از کتاب:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ٨)
اثر:
علاالدین سجادی (1907-1984)
 1 دقیقه  643 مشاهده

قاراغی قارەوا پیاوێکی هەبوو «بایز»ی ناو بوو، ناردی بۆ شار هەندێ شتومەکی بۆ بکڕێ. پێشی وت ئەگەر تانجیێکی ڕەسەنیشت بەرچاو کەوت بە هەر پارەیەک بووە بەڵکوو لە خاوەنەکەی وەربگری و بیهێنی. بایز چوو شتەکانی هێنا، بەڵام تانجیێکی وای بەرچاو نەکەوت، گەڕایەوە. قاراغا کە زانی تانجی نەهێناوە زۆر تووڕە بوو. بایز وتی ئاغام ئەم تووڕەییەی ناوێ، بەڵکوو من نازانم تانجی چۆنە! ئاغا وتی کەس هەیە نەزانێ تانجی چۆنە، تانجی گوێکانی درێژە، کلک و ناوقەدی باریکە. بایز وتی جا ئاغا ئەمە ئاسانە، من ئەچم ئێستە لە قارەوادا سەگێک دێنمە ئەم ماڵە، قسەت ئەدەمێ هەر بە یەک حەفتە لە برسانا گوێی شۆڕبێتەوە، کلک و ناوقەدی وا باریک بێتەوە بە کونی سووژنەوە فرتە بکات.