شێخ عەبدولحەمیدی ئەتروشی بۆی گێڕامەوە وتی...

از کتاب:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ٨)
اثر:
علاالدین سجادی (1907-1984)
 1 دقیقه  649 مشاهده

شێخ عەبدولحەمیدی ئەتروشی بۆی گێڕامەوە وتی:

شێخ نوور محەممەدی بریفکانی پیاوێکی بە دیمەن و ناودار بوو. کە ئەهاتە مووسڵ خانوویەکی سەربەخۆی خۆی هەبوو، لەوێ ئەبوو. پیاوە گەورەکانی موسڵ هەموو ئەهاتن بۆ دیدەنی، دیوەخانی هەموو دەم گەرم بوو. مام تەهایەکی قسە خۆش هەبوو موختاری یەکێ لە گوندەکانی ئەتڕافی مووسڵ بوو، ڕۆژێک ئەویش دێ بۆ دیدەنی شێخ، ئەو دائەنیشێ بەرەبەرە مووسڵیەکانیش دێن، هەر مووسڵییەک دێت شێخ پێ ئەڵێ «فەوق». هەر فەوقێک ئەکرێ مام تەها تۆزێک ئەخشێتە خوارەوە، تا ئەکەوێتە لای دەرگاکە. جارێکی شێخ چاکوچوونی لەگەڵ ئەکا ئەڵێ: مام تەها چەڤەنی؟ مام تەهاش ئەڵێ: ئەزبەنی چەڤەنم، «فەوق» یکی تر بکە، ئەز لە دەرێمە. شێخ نوور محەممەد دەست ئەکا بە پێکەنین ئەڵێ: مام تەها ئەمانە بە میڤانی هاتینە دەبێ بیانڕێزێنین. مام تەهاش ئەڵێ: ئەزبەنی وەکوو بزانی ئەز قوزلقورتم.