شێخ ڕەزای تاڵەبانی بۆ...

از کتاب:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ٨)
اثر:
علاالدین سجادی (1907-1984)
 2 دقیقه  1200 مشاهده

شێخ ڕەزای تاڵەبانی بۆ شاعێری ناوی لە هەموو لایەک دەرکردبوو. گەلێ جار شاعیرانی ئەو سەردەمە شیعریان دائەنا، بۆیان ئەبرد بۆ ئەوە ئەو پەسەندی لەسەر بنووسێ. ئەویش بۆ ئەو شتانە کە بە دڵی نەبووایە یەک شعر دانابوو بۆی لەسەر ئەنووسین، وەکوو لەگەڵ شاعیرێکی قزلجەیشا ئەمەی کردبوو. یەکێک هەبوو لە وڵاتی کۆیە مەلا تەماتەیان پێ ئەوت. هەندێ شعری دانابوو، بردبووی بۆ شێخ ڕەزا پەسەندی بۆ لەسەر بنووسێ. کابراش ناوی شعری نابوو «ڕەعد»، شیعرەکانیش ئەمانە بوون:

شاعیری بڵندی هەر دوو ولایەت
خوا بتهێڵێ بۆ فەیز و کەرامەت.
یاخوا بەخێر بێت بۆ وڵاتی کۆیە
دایم بە خزمەتان وەک من بۆ تۆیە
تۆ شێخ ڕەزایت و تخلسی من ڕەعد
با بیزانی من شاعیرێکی پڕ ئاوازم.
ئێمە شاعیر بووین لە باوک و باپیر
دۆعاگۆی شیعرین شاعری ئیعزازم
ناومان لە دونیا وەک ناوی تۆیە
زەمانێک بوو بۆ دیدارت ئاوات خوازم
تەقدیمتان ئەکەم ئەم غەزەلە جوانەم
«تقریڤ»ی بفەرموون بۆ سەر فرازم
ئومێدەوارم بە لوتفی باری
بۆ من دایم مەعدەنی ڕازم

ئەمە ئەنووسێ و ئەینێرێ بۆ شێخ ڕەزا، ئەویش بەم شیعرەی خوارەوە پەسەندی ئەکا و بۆی ئەنێرێتەوە:

ئەی تڕت ڕەعد و تست ڕەشەبا
هکذا ارثکم جدا و اباءعربی