شێخ محەممەدی بەرزنجی لە مزگەوتەکەی خۆیا...

از کتاب:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ٨)
اثر:
علاالدین سجادی (1907-1984)
 1 دقیقه  727 مشاهده

شێخ محەممەدی بەرزنجی لە مزگەوتەکەی خۆیا وەعزی دائەدا، لە وەزعەکەیا وتی کتێب ئەفەرموێ: کە هەر کەسە ڕۆژی عەرەفە بەڕۆژوو ببێ وەکوو ئەوە وایە ساڵێک بەڕۆژوو بووبێ، ئەحەی جاو لە کۆڕی وەعزەکەدا بوو. دەنگی نەکرد تا ڕۆژی عەرەفە هات، ئەو ڕۆژە بەڕۆژوو بوو تا نیوەڕۆ، پاشان شکاندی. پێیان وت: خاڵە حەمەد ئەمە چۆن ئەبێ؟ وتی: من تا نیوەڕۆ بەڕۆژوو بووم، بە شەش مانگ ئەشێ، لەوە زیاترم ناوێ.