هەر ئەم ئەحەی جاوە ساڵێک لە ڕۆژی دووەمی...

از کتاب:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ٨)
اثر:
علاالدین سجادی (1907-1984)
 1 دقیقه  995 مشاهده

هەر ئەم ئەحەی جاوە ساڵێک لە ڕۆژی دووەمی ڕەمەزانا وتی باش بوو ڕەمەزانمان گرت و لە کۆڵمان بۆوە. وتیان چۆن شتی وا ئەبێ، خاڵە حەمەد ئیمڕۆ دووی ڕەمەزانە. وتی مردووتان مرێ، ئێوە نایزانن، ئێمە سی کەس لە دەستەکەی خۆمان کۆبووینەوە، دوێنێ هەموومان بەڕۆژوو بووین، ڕەمەزانیش سی ڕۆژە، ئەوە سی ڕۆژەکەمان تەواو کرد.