کابرایەکی سونقری مانگی محڕم بوو، شین و...
از کتاب:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ٨)
اثر:
علاالدین سجادی (1907-1984)
1 دقیقه
896 مشاهده
کابرایەکی «سونقر»ی مانگی «محڕم» بوو، شین و شەپۆڕ بۆ ئیمامی حوسێن ئەکرا، ئەو کابرایە لە هەموو کەس زیاتر لە خۆی ئەدا و ناوی عەلی و حوسێنی ئەهێنا، پێیان وت: تۆ عەلی ئەناسی؟ وتی:ڕا نەناسم. وتیان: چەندەم خەلیفە بوو؟ وتی: من یانە نەزانم، ئەوە ئەزانم کە ئیمام هوسەین ئەوی لەو دەشت کەروەلایە شەهید کرد.