مەلا حەسەنی شاترێ گێڕایەوە وتی لە...

از کتاب:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ٨)
اثر:
علاالدین سجادی (1907-1984)
 1 دقیقه  672 مشاهده

مەلا حەسەنی شاترێ گێڕایەوە وتی:

لە مەستەکانی لای ئێمە پیاوێکی موبارەکی ڕیش سپی هەبوو، خزممان بوو، لالە حەمەمان پێ ئەوت. ڕۆژێک لە مزگەوتەکەدا لالە حەمە نوێژی ئەکرد، خەڵکەکەش لەم لاوە دانیشتبوون و لە بەین خۆیانا قسەیان هاتە سەر لالە حەمە کە پیاوێکی لە خواترس و نوێژکەرە. لالە حەمەش ئەوا گوێی لێیە، هەر نوێژەکەی بڕی وتی: بەڕۆژوویشم و دەلائل الخیرات یش ئەخوێنم. وتی هەڵچوەوە لە نوێژەکە.