مەلا ئەوڕەحمانی پێنجوێن ئەو عالمە بە ناو...

از کتاب:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ٨)
اثر:
علاالدین سجادی (1907-1984)
 1 دقیقه  748 مشاهده

مەلا ئەوڕەحمانی پێنجوێن ئەو عالمە بەناوبانگە بوو کە یەکێک لە فەقێکانی مەلا حسینی پیسکەندی سلێمانی بوو. مەلا ئەوڕەحمان وەکوو ئەو عالمە بەرزە بوو، جار جار شیعریشی ئەوت. کابرایەکی یۆسۆجانی لێ پەیدا بووبوو چکێکی خوێندبوو، ئەیوت: ئەمە ئێژن مەلا ئەوڕەحمانی مەلایە و شاعیر، کەی وایە؟ من لەو مەلاتر و شاعرترم. وتیان ئەگەر وایە تۆیش شتێک بڵێ. وتی:

مەلا ئەوڕەحمان، مەلا ئەوەڕحمان
مەلا ئەووەڕحمانی پێنجوێن
ڕا زەڕبەڕ سەر فولاد
نە هی نەرم شەو دڕا

وتیان تەواو شاعیری لەمە چاکتر چۆن ئەبێ؟