لە سابڵاخ مەلایەکی شەرەفکەندی هەبوو دەستی...

از کتاب:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ٨)
اثر:
علاالدین سجادی (1907-1984)
 1 دقیقه  749 مشاهده

لە سابڵاخ مەلایەکی شەرەفکەندی هەبوو دەستی دوکتۆری هەبوو. ڕۆژێک کابرایەک ئەچێتە لای ئەڵێ: ئاغای حەکیم مەلا! چاوێکم نازانم چییە حەرارەتێکی زۆری تێ کەوتووە، ئەنێڵێنێ وەکوو تەنوور، لەبەر ئەوە هەم وشک هەڵگەڕاوە، هەم تەنگیش بۆتەوە. حەکیم مەلاش ئەڵێ: وەڵڵا من ئەمانە هیچی لێ نازانم، بەڵام ئەوەندە ئەزانم تۆ پیاوێکی لە خوا ترسیت و دۆعات قەبووڵە، دۆعا بکە ئەم دەردانە لە چاوی تۆ هەڵگرێت و بیخاتە قوزی ژنی دوکتۆرەوە.