بەشیر مشیر هەبوو لە بە غدا...

از کتاب:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ٨)
اثر:
علاالدین سجادی (1907-1984)
 1 دقیقه  776 مشاهده

بەشیر مشیر هەبوو لە بەغدا، کوڕێکی هەبوو لە بەغدا «شامل»ی ناو بوو، بەڵام کە ئەیبرد بۆ کوردەواری ئەیوت «شاهۆ»ی ناوە. کچی بەگلەرێکی شەقڵاوەی بۆ مارە ئەکات. بەگەی شەقڵاوە بەشیر بە تجارێکی گەورەی بەغدا ئەزانێ، بەشیریش بەگەکەی شەقڵاوە بە بەگی ماڵی میران ئەزانێ. ئەمانە هەر یەکە بە نیازێک دەستخەڕۆی ئەو یەکەیان بووبوون. جارێکیان بەشیر و کوڕەکەی ئەچن بۆ شەقڵاوە بۆ گواستنەوەی کچە و ئەچنە ماڵی باوکی کچە، باوکە ئەکەوێتە پەڵپ و بیانوو ڕێکناکەون. شاهۆیش دیار بوو کچەکەی بینیبوو تۆزێ حەزی لێ کردبوو. بەشیر ڕوو ئەکاتە کوڕەکەی ئەڵێ: هەتیو هەستە با بچینەوە هەر سێ تەڵاقی ئەو کچە کەوتبێ. کوڕەکەش واقی وڕ ئەمێنێ، ئەڵێ بابە تەڵاقی چی؟ ئەڵێ: هەستە هەتیو با بڕۆین ئەوە هەر سێ تەڵاقم دا، بەم جۆرە ئەگەڕێنەوە بۆ بەغداد.