سەمەد مەنجەڵ هەبوو خەڵکی کۆیە بوو بەبێ...

از کتاب:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ٨)
اثر:
علاالدین سجادی (1907-1984)
 1 دقیقه  828 مشاهده

سەمەد مەنجەڵ هەبوو خەڵکی کۆیە بوو، بەبێ پەردە قسەی ئەکرد. کاک مەسعوود محەمەد بۆی گێڕامەوە وتی: ئەوا حافز قازی لە جۆشی بەرزی و دەستڕۆیشتنایە لە بەغدا و یەکێکە لە شەخسیاتە دەوڵەمەندەکانی بەغدا. ڕۆژێک سەمەد بە بەرموغازەکەی حافز قازیدا تێ ئەپەڕی. تەماشا ئەکا وا حافز قازی لەگەڵ هەندێ کەسی تر لە بەرموغازەکەی خۆیا ڕاوەستاوە لەسەر جادەی ڕەشید. سەمەد لە تەنیشتیەوە خۆی ئەداتە پاڵ کۆڵەکەیەک و سەری دەردێنێ، ناسراوی پێشوویشیان لەگەڵ حافزدا نییە، بە هەموو دەنگی خۆی بانگ ئەکا: «گەواد!» حافز لا ئەکاتەوە، سەمەد ئەڵێ:«عەمی موویاک»؛ واتە لەگەڵ تۆم نییە. حافزیش دەمی ئەبێ بە تەڵەی تەقیوە. ئیتر چی بڵێ.