گورگ لەو کوردەوارییە زۆر هەبوو زیانێکی زۆری

از کتاب:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ٧)
اثر:
علاالدین سجادی (1907-1984)
 1 دقیقه  366 مشاهده

گورگ لەو کوردەوارییە زۆر هەبوو. زیانێکی زۆری بە ماڵان ئەگەیاند. جا مەلای گوند ئەیهێنان بە چەقۆیەک دەمی گورگی ئەبەست ئەویش بەو جۆرە کە چەقۆیەکی ئەگرت بە دەستەوە چەند ئایەت و دوعایەکی ئەخوێند بەسەر جەقۆکەدا، فووی لێ ئەکرد و پێکیەوە ئەنووساند و ئەیدایەوە دەست ئەو کەسە کە بۆی هێنابوو. ئەیوت: بیبەوە لە ماڵەوە داینێ تا ئەو چەقۆیە نەکرێتەوە دەمی گورگەکە بەڕەڵا نابێ. مەلا فەتتاحی گرتک هەبوو، ڕۆژێ پیرێژنێک جەقۆیەکی لێ وەرئەگرێ و بەم جۆرەوەی خوارەوە دەمی گورگی بۆ ئەبەستێ:

«وَالشَّمْسِ وَضُحَاهَاعربی، هەشت، نۆ چین ها، ها، وَلَا يَخَافُ عُقْبَاهَاعربی، ها دایکم بگرە دەعباها، گورگە نەکەی بزناهان بیگری و بیکەی قووتاها».