گورگ لەو کوردەوارییە زۆر هەبوو زیانێکی زۆری

لە کتێبی:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ٧)
بەرهەمی:
عەلائەدین سەجادی (1907-1984)
 1 خولەک  365 بینین

گورگ لەو کوردەوارییە زۆر هەبوو. زیانێکی زۆری بە ماڵان ئەگەیاند. جا مەلای گوند ئەیهێنان بە چەقۆیەک دەمی گورگی ئەبەست ئەویش بەو جۆرە کە چەقۆیەکی ئەگرت بە دەستەوە چەند ئایەت و دوعایەکی ئەخوێند بەسەر جەقۆکەدا، فووی لێ ئەکرد و پێکیەوە ئەنووساند و ئەیدایەوە دەست ئەو کەسە کە بۆی هێنابوو. ئەیوت: بیبەوە لە ماڵەوە داینێ تا ئەو چەقۆیە نەکرێتەوە دەمی گورگەکە بەڕەڵا نابێ. مەلا فەتتاحی گرتک هەبوو، ڕۆژێ پیرێژنێک جەقۆیەکی لێ وەرئەگرێ و بەم جۆرەوەی خوارەوە دەمی گورگی بۆ ئەبەستێ:

«وَالشَّمْسِ وَضُحَاهَاعەرەبی، هەشت، نۆ چین ها، ها، وَلَا يَخَافُ عُقْبَاهَاعەرەبی، ها دایکم بگرە دەعباها، گورگە نەکەی بزناهان بیگری و بیکەی قووتاها».