لە گوندی گردەسۆر لە وڵاتی هەولێر باو وا...

لە کتێبی:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ٧)
بەرهەمی:
عەلائەدین سەجادی (1907-1984)
 1 خولەک  427 بینین

لە گوندی «گردەسۆر» لە وڵاتی هەولێر باو وا بوو کە میوان ڕوویان ئەکردە ئەوێ یەکێ لە خەڵکی گوندەکە بە سەرە نانی بۆ ئەوو میوانە درووست ئەکرد. ڕۆژێک دەستەیەک لە گوندێکی ترەوە لەگەڵ کوێخادا بە میوانی چوونە گردەسۆر. ئەو ڕۆژە مەلای گوند وتی: ئیمڕۆ نۆبەی منە و ئەبێ من نانیان بۆ دروست کەم. چووە ماڵەوە ڕایسپارد، ئەهلی گردەسۆریش وا پشتئەسوور بوون کە مەلا نان دروست ئەکا.

ئێوارە نوێژی شێوان کرا لە مزگەوت میوان هەموو بە مەلا فەتتاحەوە چوونەوە بۆ ماڵەوە. مەلا کە ئەچێتە ژوورەوە سەیر ئەکا ژن هیچی نەکردووە. مەلا فەتتاح دێتە دەروە، لاقێکی ئەخاتە ئەم لای قاپیکەوە لاقێکی ئەخاتە ئەو لای ئەڵێ: کوێخ چارێکی خۆتان بکەن مەلا ژن هیچی نەکردووە.