خاڵە ڕەجەب هەبوو لە سولەیمان شەو درەنگ...
از کتاب:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ٧)
اثر:
علاالدین سجادی (1907-1984)
1 دقیقه
792 مشاهده
خاڵە ڕەجەب هەبوو لە سولەیمان شەو درەنگ ئەچۆوە بۆ ماڵەوە. قاپی حەوشەکەیان هەردوو دیواری ئەملا و ئەولای کەوتبوو. ئەو لەوێوە نەئەچووە ژوورەوە و تەق و هۆڕ ئەیدا لە قاپی و بەو درەنگ وەختە ماڵ و منداڵی هەڵئەساند بێن قاپی بۆ بکەنەوە! دایکی شەوێک پێی ئەڵێ: هەتیو! تۆ بۆ بەو دیوارە ڕووخاوەدا نایتە ژوورەوە کە حوشتری بە بارە تەنگزەوە پیا دێت؟ ئەم تەق و هۆڕەت لە چییە؟ هەموو شەوێ بەم نیوەشەوە ئێمە هەڵئەستێنی و خەوت لێ حەرام کردووین! ئەویش ئەڵێ: دایە! وس دەنگ مەکە. من بۆیە لێرەوە دێمەوە با دز وا نەزانێ ئێمە دەرگامان نییە. ئەگەر لەولاوە بێمە ژوورەوە ئەویش فێر ئەبێ لەوێوە دێت هەر شتێکمان هەیە ئەیدزێ!