دکتۆر عیززەدین مستەفا بۆی گێڕامەوە وتی مەلا

از کتاب:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ٧)
اثر:
علاالدین سجادی (1907-1984)
 1 دقیقه  608 مشاهده

دکتۆر عیززەدین مستەفا بۆی گێڕامەوە وتی:

مەلا عەلی حاجی ئەحمەدە لاڵ هەبوو لە سولەیمانی، دراوسێی ئێمە بوو، کەوتبووە ساڵەوە خۆی ئەیگەیاندە نەوەد. بیستبووی ئەگەر یەکێک دوا ئایەتی سورەتی «تەوبە» بخوێنێت، ئەو ڕۆژەی کە خوێندوویەتی نامرێت! جا نەکوو ڕۆژێک لە بیری بچێتەوە، هەر لە بەیانییەوە تا شەوێ کە ئەنووست، هەر لە دانیشتنا و لە هەر باسێک وشت کڕینێکی ببوایە، ئایەتەکەی و قسەکەی بە یەکەوە پچڕپچڕ تەواو ئەکرد! زۆر جار نیوەڕوان کە ئەچۆوە بۆ ماڵەوە، ژنەکەی لە ماڵەوە نەئەبوو یا لە ماڵی ئێمەوە یا لە ماڵی دراوسێیەکی تر ئەبوو، بەم جۆرە ئایەتەکەی ئەخوێند:

«لقد جائكمعربی» ئەو سەگبابە «رسول» بەم نیوەڕۆیە «من انفسکمعربی» لە کوێیە؟ «عزیز علیە» ئاخر ناڵێ «ما عنتمعربی» ئەم پیاوەی من «حریص عليكمعربی» ماندوو وبرسییە و «بالمؤمنینعربی»، ئاخر خەڵکینە «رئوف رحیمعربی» پێم ناڵێن جەمیلە لە کوێیە؟!