پیاوێک هەبوو لە شەقڵاوە چەرچی بوو دووکانێکی

از کتاب:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ٧)
اثر:
علاالدین سجادی (1907-1984)
 1 دقیقه  596 مشاهده

پیاوێک هەبوو لە شەقڵاوە چەرچی بوو، دووکانێکی گرتبوو تییایا دانیشتبوو، دەفتەرە شڕێکی هەبوو، شتی بە هەرکەس ئەدا لەو دەفتەرەدا بە خەتێکی شەڕەپشیلە ئەینووسی. ڕۆژێک سەیری دەفتەرە کۆنەکەی کرد، تەماشای کرد ئەوا، «هومەر» ناوێکی تیا نووسراوە هەندێ پارەی لەلایە، کەوتەوە بیری کە ئەمە کام هومەرە و وا لەمێژە ئەم پارەیەی لەلایە و چەند جاریش داوای کردۆتەوە هەر نەیداوەتەوە، خەنجەرەکەی هەڵئەکێشێ و نووکەکەی لەسەر ناوەکەی دائەنێ و ئەڵێ: تۆ ئەو پارەیە نادەی؟ دە برێ نایدەم، با نوکە دایکت بگێم، دە ئازای برێ نایدەم؟!