دکتۆر عیززەدین مستەفا بۆی گێڕامەوە وتی مەلا

لە کتێبی:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ٧)
بەرهەمی:
عەلائەدین سەجادی (1907-1984)
 1 خولەک  607 بینین

دکتۆر عیززەدین مستەفا بۆی گێڕامەوە وتی:

مەلا عەلی حاجی ئەحمەدە لاڵ هەبوو لە سولەیمانی، دراوسێی ئێمە بوو، کەوتبووە ساڵەوە خۆی ئەیگەیاندە نەوەد. بیستبووی ئەگەر یەکێک دوا ئایەتی سورەتی «تەوبە» بخوێنێت، ئەو ڕۆژەی کە خوێندوویەتی نامرێت! جا نەکوو ڕۆژێک لە بیری بچێتەوە، هەر لە بەیانییەوە تا شەوێ کە ئەنووست، هەر لە دانیشتنا و لە هەر باسێک وشت کڕینێکی ببوایە، ئایەتەکەی و قسەکەی بە یەکەوە پچڕپچڕ تەواو ئەکرد! زۆر جار نیوەڕوان کە ئەچۆوە بۆ ماڵەوە، ژنەکەی لە ماڵەوە نەئەبوو یا لە ماڵی ئێمەوە یا لە ماڵی دراوسێیەکی تر ئەبوو، بەم جۆرە ئایەتەکەی ئەخوێند:

«لقد جائكمعەرەبی» ئەو سەگبابە «رسول» بەم نیوەڕۆیە «من انفسکمعەرەبی» لە کوێیە؟ «عزیز علیە» ئاخر ناڵێ «ما عنتمعەرەبی» ئەم پیاوەی من «حریص عليكمعەرەبی» ماندوو وبرسییە و «بالمؤمنینعەرەبی»، ئاخر خەڵکینە «رئوف رحیمعەرەبی» پێم ناڵێن جەمیلە لە کوێیە؟!