مەحەممەدی مەلاکەریم گێڕایەوە وتی جارێک شێخ...

از کتاب:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ٧)
اثر:
علاالدین سجادی (1907-1984)
 1 دقیقه  941 مشاهده

مەحەممەدی مەلاکەریم گێڕایەوە وتی:

جارێک شێخ سەعیدی مەسۆیی ئەچێتە پێنجوێن و ئەچێتە چاخانەیەک، ڕادیۆ تازە کەوتبووە پێنجوێنەوە، لەو کاتەدا ڕادیۆ «قورئان» ئەخوێنێ و کە تەواوی ئەکا ئەڵێ: «صَدَقَ اللهُ العَظیمعربی»، خەڵکەکە هەموو هەڵئەستنەوە سەر پێ، هەستانی ئەوان و چوونە ژوورەوەی شێخ سەعید یەک ئەگرێ، ئەم وا تێئەگا کە؛ ئەوانە لەبەر ئەم هەستاون، بە هەردوو دەست ئیشارە ئەکا و بە زمانیش ئەڵێ: ڕەحمەتتان لێ بێ هەر کەس لە شوێنی خۆی دانیشێتەوە، زەحمەت مەکێشن!