کابرایەکی بانی خێڵانی چووبوو بۆ حەج و...

از کتاب:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ٧)
اثر:
علاالدین سجادی (1907-1984)
 1 دقیقه  618 مشاهده

کابرایەکی «بانی خێڵانی»ی، چووبوو بۆ حەج و لەو لاوە چووبوو بۆ «مەدینە» بۆ زیارەتی پێغەمبەر. حاجی مستەفا پاشا ئەیوت: کابرا ڕووی کردبووە مەرقەدەکە و ئەیوت: هەی خاڵە حەمەی شێخەوڵا! بێم وەدەورتا، ئەزانی لەو وەختەوە کە کۆچی خێرت کردگە، چ عەزیەتێکی ئەو حەشاماتە ئەدەی! ئاخر ئەمە شوێنە تۆی تیا مردگی؟ با لە جێگایەکی وەکوو «باڵانتەران» چاو نیای وە یەکا و جێگایەکی وات بدۆزیایەتەوە و سەرت تیایا بنیایەتەوە!