مەحەممەدی مەلاکەریم گێڕایەوە وتی جارێک شێخ...
لە کتێبی:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ٧)
بەرهەمی:
عەلائەدین سەجادی (1907-1984)
1 خولەک
914 بینین
مەحەممەدی مەلاکەریم گێڕایەوە وتی:
جارێک شێخ سەعیدی مەسۆیی ئەچێتە پێنجوێن و ئەچێتە چاخانەیەک، ڕادیۆ تازە کەوتبووە پێنجوێنەوە، لەو کاتەدا ڕادیۆ «قورئان» ئەخوێنێ و کە تەواوی ئەکا ئەڵێ: «صَدَقَ اللهُ العَظیمعەرەبی»، خەڵکەکە هەموو هەڵئەستنەوە سەر پێ، هەستانی ئەوان و چوونە ژوورەوەی شێخ سەعید یەک ئەگرێ، ئەم وا تێئەگا کە؛ ئەوانە لەبەر ئەم هەستاون، بە هەردوو دەست ئیشارە ئەکا و بە زمانیش ئەڵێ: ڕەحمەتتان لێ بێ هەر کەس لە شوێنی خۆی دانیشێتەوە، زەحمەت مەکێشن!