سەی حسین هەبوو خەڵکی سنە و کوێر بوو هەر...

از کتاب:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ٦)
اثر:
علاالدین سجادی (1907-1984)
 1 دقیقه  444 مشاهده

سەی حسین هەبوو خەڵکی سنە و کوێر بوو، هەر کوێری زکماک بوو، ئیشی هەر گەڕان بوو بە وڵاتانا. ڕۆژێک لەو وڵاتی موکریانە مەلایەک لێی ئەپرسێ ئاغای سەی حسین! لە کتێبا ئەفەرمووی ئەگەر خوا نعمەتێکی لە یەکێک وەر گرتەوە لە باتی ئەوە نعمەتێکی تری ئەداتێ؛ خوا کە نیعمەتی چاوی لە تۆ وەرگرتۆتەوە و کوێری کردوی چی تری پێی داوی؟ سەی حسین ئەڵێ: «جەنابی مامۆستا! چ نیعمەتێک لەوە باشترە کە ڕووی جەنابت نابینم؟»