مەلا سمایلی کانیسکان وەعزی ئەدا ئەیوت...

از کتاب:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ٦)
اثر:
علاالدین سجادی (1907-1984)
 1 دقیقه  747 مشاهده

مەلا سمایلی کانیسکان وەعزی ئەدا ئەیوت: هەرکەس سواری هەتیوێ بووبێ، ئەبێ لە ڕۆژی قیامەتا ئەو کابرا هەتیوەکە بخاتە سەر شانی و لەو دەشتی مەحشەرەدا بیگێڕێ. «عەبە خەیات» هەبوو، لە کۆڕەکەدا هاواری کرد و وتی: ئای ماڵی وێرانم! من ئەبێ ئەو ڕۆژە هەتیو هەڵبگرم! ئەم هەمووەم لە کوێ پێ هەڵئەگیرێ؟ مەلا سمایل هەر لە ناوەندی وەعزەکەدا هەڵیدایە و وتی: «خەمت نەبێ هی واش هەیە تۆ هەڵبگرێ و ئەو ئەرکەت لە کۆڵ بخا.»