لە سولەیمانی ئەحمەدی عەزیزاغا و میرزا...

از کتاب:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ٦)
اثر:
علاالدین سجادی (1907-1984)
 1 دقیقه  608 مشاهده

لە سولەیمانی ئەحمەدی عەزیزاغا و میرزا مارف زۆرتر پێکەوە ئەگەڕان، ڕۆژێک ئەحمەدی عەزیزاغا و حاجیاغا لە دوکانەکەی حەمە سەعیدی خەیات پێکەوە دانیشتبوون. میرزا مارف بە تەنیا بە بەر دوکانەکەدا تێ ئەپەرێ. حاجیاغا ئەڵێ: «لە جسناتی هەردووکتان بم!» ئەحمەدی عەزیزاغا هەڵئەداتێ خێرا ئەڵێ: «لە جسناتی هەر سێکتان بەرم!» حاجیاغا ئەڵێ: سێیەمەکە کێیە؟ ئەحمەدی عەزیزاغا ئەڵێ: «دووەمەکەم پێ بڵێ تا سێیەمەکەت پێ بڵێم».