حەمە ئاغای حەمە عەلی ئاغای مەنگوڕ کوڕێکی...

از کتاب:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ٦)
اثر:
علاالدین سجادی (1907-1984)
 1 دقیقه  487 مشاهده

حەمە ئاغای حەمە عەلی ئاغای مەنگوڕ کوڕێکی هەبوو ئەولقادری ناو بوو، ئەو ئەولقادرە مناڵ بوو، زۆر لاسار و چەتوون بوو، بە تایبەتی لەگەڵ دایکیا هەر هیچ بە گوێی نەئەکرد. باوکی پێ وت: ئاخر ڕۆڵە چۆن ئەبێ بە گوێی دایکت نەکەی؟ ئەویش ئەڵێ: «بابە! خۆ دایکم ژنی من نییە تا بە گوێی بکەم».