عەلی ئۆفێک هەبوو لە سولەیمانی جارێک ئەچێ...
از کتاب:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ٦)
اثر:
علاالدین سجادی (1907-1984)
1 دقیقه
580 مشاهده
عەلی ئۆفێک هەبوو لە سولەیمانی جارێک ئەچێتە لای حاجی برایماغای خەفاف داوای چوار لیرەی لێ ئەکا بە قەرز. حاجی برایماغا ئەڵێ: علی! من تۆ ناناسم تەنیا جارێک نەبێ لە داڵانەکەی ماڵی میرزا توفێقا تۆم چاو پێ کەوتووە، ئەمەش نابێتە هۆی ئەوەی کە ئێستا من بێنم چوار لیرە بدەم بە تۆ. عەلیش ئەڵێ: «حاجی برایماغا، ئاخر منیش بۆیە داوای چوار لیرەت لێ ئەکەم، چونکە نامناسی، ئەگەر بمناسی، چوار پولیشم نادەیتێ» حاجی برایماغا دەست ئەکا بە پێکەنین و ئیتر نازانم ئەنجامیان بە چی گەیشت.