ئەم قسەیەی خوارەوە من بە ناوی مفتی زەهاو...

از کتاب:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ٦)
اثر:
علاالدین سجادی (1907-1984)
 1 دقیقه  533 مشاهده

ئەم قسەیەی خوارەوە من بە ناوی مفتی زەهاوییەوە بیستوومە. هەرچەندە هەندێکیش ئەڵێن هی ئیمامی ئەبووحەنیفەیە:

جارێک مفتی زەهاوی لە بەغدا ئەچێتە لای سەرتاش بۆ سەرتاشین، موفتی، ڕیشی قەڵەم ئەکرد و دانامەیەکی زیادی تێ کەوتبوو. سەرتاشەکە ئەو مووە سپیانە کە کەوتبوونە ڕیشی موفتییەوە یەکەیەکە هەڵی ئەکەندن. موفتی وتی: ئەوە بۆ چی هەڵیان ئەکێشی؟ وتی: قوربان ئەگەر هەڵیان نەکێشم زیاد ناکەن. مفتی وتی: «کە واتە ڕەشەکان هەڵکێشە».