مفتی زەهاوی لە بەغدا هەموو دەم سنگ و...
از کتاب:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ٦)
اثر:
علاالدین سجادی (1907-1984)
1 دقیقه
804 مشاهده
مفتی زەهاوی لە بەغدا هەموو دەم سنگوبەرۆکی بە دەرەوە بوو. جارێک کابرایەک پێی ئەڵێت: قوربان پیاوێکی زانای وەکوو تۆ کە لەگەڵ والی و هەموو جۆرە پیاوی گەورەدا دائەنیشی، جوان نییە بۆت کە وا سنگوبەرۆکت بەو جۆرە بە دەرەوە بێ. ئەویش ئەڵێ: «ئەگەر عەیبە هەر ئەوە بێ، ئەوا ئەوەشم شاردەوە». دەست ئەبا کەوا و کراسەکەی ئەداتەوە بەسەر سنگیا!