میرانی کوڕی دکتۆر سەلاح میرانی تەمەنی...

از کتاب:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ٦)
اثر:
علاالدین سجادی (1907-1984)
 1 دقیقه  546 مشاهده

میرانی کوڕی دکتۆر سەلاح میرانی، تەمەنی لە شەش ساڵانا بوو. لە هەولێر بە دوو میل ئەچووین بۆ هەوارگەی پیرمام. من هانی ژنەکانم دا و خستمنە ترۆمبێلەکەی دوکتۆر سەلاحەوە و ئەو لێخوڕی، من و هەندی کەسیش لە ئۆتۆمۆبێلەکەی لای منا بووین، میران لەگەڵ من بوو، هەر کە هاتم سوار بووم ئەوەندە توڕە ببووم لە ژنەکان وتم: «هەر کەس لەگەڵ ژنا بێ لە جەهەنەم دایە». ئەوەندەم زانی میران بە بێ وەستان وتی: «کە واتە باوکم ئێستا لە جەهەنەمدایە؟»