دکتۆر ئەحمەد گێڕایەوە وتی لەو خۆشناوەتی...

از کتاب:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ٥)
اثر:
علاالدین سجادی (1907-1984)
 1 دقیقه  435 مشاهده

دکتۆر ئەحمەد گێڕایەوە وتی:

لەو خۆشناوەتییە کە یەکێک ئەمرێ بە تایبەتی ئەگەر یەکێکی تۆزێ گەنج یا پیاوێکی ناسراو بێ، ژنان لە کۆڕی شینا دائەنیشن بۆی ئەگرین، یەکێک لە ژنەکان کە هەر ئیشی ئەوەیە شت ئەڵێت بە باڵای مردووەکەدا، ئەوانی تریش لە سنگیان ئەدەن و ئەڵێن وابوو.

وتی جارێک کوڕێکی گەنج لە «هەرتەل» مردبوو، ئەو ژنە خوریاکەرەکە -واتە سەردەستەکە- ئەیلاواندەوە و ئەیوت بەنان بوو، ئەوانی تریش لە سینگی خۆیان ئەدا و ئەیان وت وابوو. دەستی لە تفەنگ بوو، وتیان وابوو. وتی قیتکەی تاشان بوو، وتیان وابوو. وتی کوڕی ئاشان بوو، وتیان وابوو، وتی ڕاوکەری بەر ماران بوو، وتیان وابوو. وتی بە قاوە و قلیان بوو، ژنەکان دایان لە سنگیان و وتیان ئەوەی تە قوونێدا نەبوو.