ژنێک کچێکی هەبوو دابووی بە شوو کچە ملی...

از کتاب:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ٥)
اثر:
علاالدین سجادی (1907-1984)
 1 دقیقه  526 مشاهده

ژنێک کچێکی هەبوو دابووی بە شوو. کچە ملی نەئەهێنایە ژێر بار بۆ مێردەکەی و خۆی نەئەدا بە دەستەوە، چەند شەوێکیان بەم جۆرە تێ پەڕاند. کوڕەی زاوا چووە لای خەسووەکەی شکاتی کرد، کە کچەکەی خۆی نادا بە دەستەوە. دایکی کچەکە چووە لای کچەکەیەوە پێی وت ڕۆڵە ئەوە بۆ خۆت نادەی بە دەستەوە؟ بەسیە ئیتر عەزیەتی ئەو هەژارە مەدە. کچەش وتی دایە دەعباکەی دەعبا نییە هەر چەند چاوم پێی ئەکەوێ زەنەقم ئەچێ و ئەترسم ورگم هەڵدڕێ. دایکەکەشی وتی: «ڕۆڵە ئەیڕۆ دەعبات نەدیوە، دەعبا دەعبای باوکی ڕەحمەتیت بوو، هەرچەند ئەیکێشا بە دایکتا وردە ئاهەنگ و گیز و هۆڕی پاشی شلەژەی ئەخستە ئاوایی و مەڕوماڵاتی لەم سەر ئەگێڕایەوە بۆ ئەو سەر. کچم دیارە بەختێکی تۆزێ باشت هەیە، واز بێنە خوا پێی داوی، لەوە زیاتر ئاو مەزایەنە ناو دەمی دایکت».