دزێک لە تاریکە شەوێکا چووە ماڵێک بۆ دزی...

از کتاب:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ٥)
اثر:
علاالدین سجادی (1907-1984)
 1 دقیقه  410 مشاهده

دزێک لە تاریکە شەوێکا چووە ماڵێک بۆ دزی، هەر چەندە گەڕا هیچی دەست نەکەوت، لەبەر زۆر گەڕان تینویشی بوو، گۆزەڵە شڕێک دانرابوو ،چووە سەر گۆزەڵەکە سەیری کرد ئەویش کونە و تنۆکێ ئاوی تێدانییە. بە نسک و ناهومێ گەڕایەوە دواوە. لە گەڕانەوەدا گوێی لە دەنگێک بوو، کە ڕاوەستا و گوێی ڕاگرت سەیری کرد ئەمە ژن و مێردەکەیە ئیشی شەرعییان کردووە و قسە ئەکەن، پیاوەکە بە ژنەکەی ئەڵێ ئەوی من دام بە تۆ دوو هەزار لیرە دێنێ، ژنەش بە پیاوەکە ئەڵێ ئەوی منیش دام بە تۆ دوو هەزار لیرە دێنێ. لەم کاتەدا دزەکە تووڕە بوو وتی: «سەگبابینە ئێوە شەوێ سی هەزار لیرە مامەڵە ئەکەن. کە چی تۆزێ گۆزەڵە شڕکەکەتان پینە ناکەن ئەگەر مووسڵمانێک هات تۆزێ ئاوی لێ بخواتەوە».