لە سەردەمی تورکەکانا کابرایەکی سمێڵ...

از کتاب:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ٥)
اثر:
علاالدین سجادی (1907-1984)
 2 دقیقه  574 مشاهده

لە سەردەمی تورکەکانا کابرایەکی سمێڵ بابڕی کوردی خەڵکی ئەو سەرە بۆ کاسبی ئەچێ بۆ ئەستەمووڵ، بەڵام کابرا یەکێکی کەڵەمێردی جوانچاک، لە دەمەدەمی گەڕانەوەیا بۆ وڵات ڕۆژێک بەناو کۆڵانێکا تێ ئەپەڕێ، ژنە دەوڵەمەندێکی مێردفسر لە سەربانەوە چاوی پێ ئەکەوێ و ئەزانێ کابرایەکی غەریبە، لە دڵی خۆیا ئەڵێ ئەگەر لەگەڵ ئەم کابرایەدا ڕێکەوم بە بێ گومان مناڵێکم ئەبێ و بە تەواوی بنج لەسەر ماڵ و مڵکی مێردەکەم دائەکەوتم. کارەکەرێک ئەنێرێ بە شوێنی پیاوەکەدا و بانگی ئەکا و پێی ئەڵێ من حەز ئەکەم جارێ لەگەڵ تۆدا دروست ببم، بەڵکوو مناڵێکم ببێ. کابرای کوردەی ساڵەها دوورکەوتووی لە ماڵ ومناڵ وەکوو بارەشاری هاتبێتەوە، وا ئەزانێ و بە تایبەتی ژنەکە هەندێ پارەشی ئەداتێ.

لە وەختی ئیشا کابرا ئەڵێ: «خانم ئارەزووی خۆتە ئەگەر نیوەی بەرم کوڕەکەت ئەبێ بە یوزباشی، ئەگەر هەمووی بەرم ئەبێ بە بنباشی، ئیتر تۆ کامەت ئەوێ ئارەزووی خۆتە». ژنە ئەڵێ دیارە حەز ئەکەم ببێ بە بنباشی. کابرا دەست ئەکا بە ئیش، لەو کاتەدا ژنە -بلامانی- بایەکی بە دەنگی بەرز لێ بەرئەبێتەوە. کابرا ئەڵێ: «داخی گرانم کوڕەکەت بە هیچ گووێک نابێ، تەنها ئەوە نەبێ کە ئەبێ بە بۆڕیەژەنی قشڵە».