کابرایەک لەگەڵ ژنەکەی و چوار منداڵیا لە...

از کتاب:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ٥)
اثر:
علاالدین سجادی (1907-1984)
 1 دقیقه  573 مشاهده

کابرایەک لەگەڵ ژنەکەیا و چوار مناڵیا لە ژوورێکا ئەنووستن، ئەگەر جارێک بیویستایە گەمە و گاڵتەیەک بکەن لەگەڵ ژنەکەیا مناڵەکان لێیان ئەبوون بە شمڵی شەڕ و لێ نەئەگەڕان. ڕۆژێک کابرا چوو هەندێ گێزەری کڕی هێنایەوە، بە هەر منداڵە مستە نۆکێک و گێزەرێکی دایە، وتی بچن لە ژێر لێفەکەوە بۆ خۆتان بیخۆن، بەڵام ئەبێ دەنکە دەنکە نۆکەکە بخۆن، ئەگەر هەرکەس دوو دوو بیخوا گێزەرەکەی لێ ئەستێنمەوە و ئەیبڕمە قنگی.

مناڵان چوونە ژێر لێفە و خەریکبوون بە نۆکی برژاو خواردنەوە، کابراش بە دڵنیایی لەگەڵ ژنەکەیا دەستی کرد بە ئیشی خێر کردن. لە پاش ماوەیەک یەکێ لە مناڵەکان -کە نۆکەکەی تەواو ببوو- سەری لە ژێر لێفەکە دەرهێنا سەیری کرد ئەوا باوکی سواری دایکی بووە. قیژاندی وتی: «مناڵەکان، مناڵەکان! تەماشاکەن وا دیارە دایکم نۆکەکەی دوو دوو خواردووە، ئەوەتە باوکم گێزەرەکەی تێ ئەبڕێ».