مەلا نادرێک هەبوو لووتێکی ناقۆڵای پێوە...

از کتاب:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ٥)
اثر:
علاالدین سجادی (1907-1984)
 1 دقیقه  486 مشاهده

مەلا نادرێک هەبوو لووتێکی ناقۆڵای پێوە بوو، ڕۆژێک ئەچێتە ماڵی یەکێ لە قوتابییەکانی. ئەو قوتابیەی برایەکی بچکۆلەی ئەبێ، مەلا نادر چاو پێ نەکەوتبوو، دایکی کوڕەکە لە ترسی ئەوە نەوەک کوڕەکەی کە چاوی کەوت بە لووتی مامۆستا دەست بکاتە قسەکردن وە یا پێکەنین، ناردیە ماڵە دراوسێکەیان. مەلا نادر هات و دانیشت و باجی ئایشێ بەخێراتنی کرد، بەڵام هەر دڵی لە مستیایە نەوەک کوڕەکەی بێتەوە، لەو کاتەدا کە پیاڵە خاڵیەکە لە بەردەمی خۆیا دائەنێ و ئەیەوێ شتێکی تێ کا بۆ مامۆستا، پێی ئەڵێ: «مامۆستا شیر بکەمە لووتیەوە یا قاوە».