لە تاران دوکتۆرێک شوێنی تایبەتی کردبۆوە...

از کتاب:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ٥)
اثر:
علاالدین سجادی (1907-1984)
 2 دقیقه  429 مشاهده

لە تاران دوکتۆرێک شوێنی تایبەتی کردبووەوە بۆ هاتووچۆی نەخۆشەکان. ئەم خانووەی دوو دەرگای هەبوو، یەکێ لە پێشەوە یەکێ لە پاشەوە، دەرگای دواوەیان تێکدابوو خەریکبوون چاکیان ئەکردەوە، کرێکار ئیشی تێدا ئەکرد و ڕێگاکەی وای لێ هاتبوو بە کەڵکی هاتوچۆی نەخۆش نەئەهات. بە شاگردەکەی خۆی ئەڵێ لەسەر قاقەزێک بنووسێ: «لەبەر ئەوە دەرگای دواوە وێرانە لە دەرگای پێشەوە تەشریفتان بێت». ئەم پارچەیە بدا بە قەد دیواری خانووەکەوە بۆ ئەوەی ئیتر لە دەرگای پاشەوە هاتوچۆ نەکرێت تا چاک ئەکرێتەوە.

شاگردەکە سریش ئەدا لە پشتی پارچە قاقەزەکە و ئەیەوێ بینووسێنێ بە دیوارەکەوە لەو کاتەدا دوکتۆر بانگی ئەکا، ئەمیش پارچە قاقەزەکە بە بەرەواژەیی لەسەر کورسیێک دائەنێ و ئەچێ بەدەم دوکتۆرەوە. کتوپڕ لەو دەمەدا ئافرەتێکی نیوە نەخۆش دێت بۆ لای دوکتۆر و لەسەر ئەو کورسییە دائەنیشێ، قاقەزە تەڕەکەی پێوەبوو، قاقەز ڕاست ئەنووسێ بە شوێنی دانیشتنی ئافرەتەکەوە. ئافرەت بە ناو شەقام و کۆڵانا وەکوو کۆتر ئەڕوا بە ڕێگەدا، هەموو ڕێبوارێک کە لە پشتییەوە تێ ئەپەڕن سەیر ئەکەن ئاگادارییەک بە دەر قنگی خانمەوەیە، نووسراوە: «لەبەر ئەوە دەرگای دواوە وێرانە لە پێشەوە تەشریفتان بێت».