حەمەی نادر هەبوو لەو شارەزوورە برایەکی...

از کتاب:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ٥)
اثر:
علاالدین سجادی (1907-1984)
 2 دقیقه  452 مشاهده

حەمەی نادر هەبوو لەو شارەزوورە برایەکی هەبوو، ئەم برایە ژنێکی هەبوو ڕۆژێ کوڵابوو بە دەستیەوە هەموو جارێ گلەیی لە لای حەمە ئەکرد کە ژنەکەی لەگەڵیا باش نییە، حەمەش پێی ئەوت برام خۆت پیاو نیت، ئەگینا ژن چییە پیاو بە دەستییەوە بکەویتە زەلالەتەوە، دەسا ژنەکەی من هەر کە چاوی لێ بەرز ئەکەمەوە لەوانەیە زەنەقی بچێت. ئەویش وتی جا برا تۆ چیت لەگەڵ کردووە وا بەو جۆرە هاتۆتە ژێر ڕکێفت. حەمە وتی: هەر کە جووڵاوەتەوە بە تاکە کەوش سەر و گوێلاکیم ناوەتە یەک. جارێک و دوو جار وام لەگەڵ کردووە، ئێستا ئیتر وەکوو ماستی مەیووی لێ هاتووە. وتی سا برا وەڵڵا منیش وای لەگەڵ ئەکەم، یاخوا کارت ڕاست بێ برا وا ئەم ڕێگایەت پیشان دام! ئیتر بێ گومان ڕزگارم ئەبێ.

کابرا بە دڵێکی خۆشەوە چووەوە بۆ ماڵەوە، هەر کە چووە ژوورەوە بە بێ چرپە تایێ لە کەوشەکانی داکەند بۆ ئەوە بیماڵێ بەسەر ژنەکەیا و ئاقڵی بکا، ژنەکەی چاوی پێ کەوت لێی شیتان و وتی کوڕە ئەوە شێت بووی وا ئەو تاکە کەوشەت داکەند؟ کابرا وتی نەوەڵڵا خانم گیان! ئەوە بۆ ئەوەم داکەند بیماڵم بەسەر خۆما.