کابرایەک هەبوو زۆر لە ژن ئەترسا بە لایەو...

از کتاب:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ٥)
اثر:
علاالدین سجادی (1907-1984)
 1 دقیقه  442 مشاهده

کابرایەک هەبوو زۆر لە ژن ئەترسا، لە لایەوە وابوو ژنی بێ گۆبەن نییە، پاشان ناوونیشانی ژنێکی بەحەیا و حسمەتیان بۆ هەڵدا و لەگەڵ ئەمەشا زۆر دەست ڕەنگینە، چوو ئەو ژنەی هێنا و نەوکلی دایە سەرخۆ، شەوێ لە ژنەکەی پرسی ئایا تۆ هیچ دەست ڕەنگینی و پێشەیەکی دەستیت هەیە؟ وتی نەوەڵڵا من پیشە و سەنعەتم لە قاچمایە. وتی دەی موبارەک نەبێ.