لە قسەی کوردییە ئەڵێ جارێک ڕێوییەک لەو...

از کتاب:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ٥)
اثر:
علاالدین سجادی (1907-1984)
 1 دقیقه  415 مشاهده

لە قسەی کوردییە ئەڵێ:

جارێک ڕێوییەک لەو بنارەدا تێ ئەپەڕێ، ئێسترێکی تۆڕ تێری خواردبوو ڕاکشابوو، بەتەواوی نوستبوو هیچ جووڵەی نەئەکرد، ڕێویەکە بە پشتیا تێ پەڕی، گوڵمەی قنگی دەرپەڕیبوو، ڕێویەش لای وابوو ئێسترەکە تۆپیوە تەماعی کردە قنگە سوورە دەرپەڕیوەکەی. چەمۆڵەییکی بۆ درێژ کرد. هەر چەمۆڵەی گەیشتە قنگی ئێستر، ئێستر ڕاچەنی و ڕاپەڕی و ڕاست بووەوە. چەمۆڵەی ڕێوی لە ناو قنگیا گیری خوارد و خۆیشی بە پاشووی ئێسترەوە داڵە ڕۆچکە بوو، ئیستر کەوتە جامبازە بەو دەشتەدا.

لە ڕێگەیدا «چەقەڵ» ێک چاوی پێیان کەوت، وتی: «ها خێرە مام ڕێوی وا خۆتت بە پاشکۆی ئەو ئێسترەدا هەڵواسیوە؟ ڕەنگبێ بەخێر بۆ حەج بچن». ڕێوی وتی: «بەخوا ئاغا چیت عەرز بکەم، ژیان و مردنم بەستراوە بە تڕێکی ئەم ئاغەمەوە، بەخێر گەر ئەم تڕێکی کەند، ئەو وەختە فیکرێکیش لە حەجەکە ئەکەینەوە».