خەڵکێک لە بناری کانی کەوە خستبوویان...

از کتاب:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ٥)
اثر:
علاالدین سجادی (1907-1984)
 1 دقیقه  454 مشاهده

خەڵکێک لە بناری «کانی کەوە» خستبوویان، گۆرانەکانی «کانی کەوە» هەموو جارێ بە شەو ئەچوون بۆ دزی و تاڵان کردنیان، کوڕێک لە خێڵەکە بوو، «هۆمەری خاتوون»ی ناو بوو، پیاوێکی ئازا و نەترس بوو. بە تاقی تەنیا بەرەنگاری لەشکرێکی ئەکرد، ئەوەندە هەبوو کە هەر جارە گۆرانەکان پەلاماریان ئەدان هۆمەر لە ماڵەوە نەئەبوو. جارێک پەلاماریان ئەدەن و کوردەکانیش بەرهەڵستیان ئەکەن. لەوانە ئەبی کوردەکان بشکێن و تاڵان بدەن بە دەستەوە، لەو کاتەدا قەرەنتووی هۆمەر لە دوورەوە دەرئەکەوێ، کوڕگەل کە چاویان پێ ئەکەوێ ئەمە ئەڵێن:

مانگەشەوە تەقلە دەوە
لەشکر گەییە کانی کەوە
هۆمەر خاتە زوو سەرکەوە
نەوەک بشکێن ئا بەم شەوە.